
ئەنجومەنی مۆلیدەکان داوا لە خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، کار بە مۆلیدەکانیان بکەن و پارە لە ماڵەکان وەربگرن.
ئەنجومەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، لە ئەمڕۆ بەدواوە لەگەڵ ماڵەکانی سنووری مۆلیدەی خۆی قسەبکات و رێکبکەون.
دەشڵێت، لەسەر داواکاریی ماڵەکان کار بە مۆلیدەکان بکەن و سەری مانگ، پارەی خۆیان لە ماڵەکان وەربگرن.