
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
هەردوولا جەختیان لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی دیدی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.