
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە: نەوتی كەركوك لە رێگای بۆری هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانمان داناوە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە رێگای بۆری هەرێمەوە هەناردە بكەین.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارەیەك گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكانی تایبەت بە دەرهێنانی نەوت لەكەركوك ئیمزاكرد و چاوەڕوان دەكرێت، رێژەی هەناردەكردنی نەوت لەو پارێزگایە زیاتر بكرێت.