
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگرونمان رادەستکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی شەوی رابردوو، لە خڕەی زێوێ سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون، دوو کەس دەبێتە کێشەیان کە پیشەی هەردووکیان پێشمەرگەیە، لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ب، م، أ) بە چەکی جۆری دەمانچە فیشەکێک دەنێت بە ئەوی دیکەیەناوە، بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن 44 ساڵ و بەهۆیەوە گیـ.ـانلەدەستدەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە، دەستکرا بەکاری لێکۆڵینەوە و پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی.
باسی لەوەشکرد، چەند کاتژمێرێک پاش رووداوەکە تۆمەتبار خۆی رادەستی شوێنی ئەرکەکەی کرد و دواتر رادەستی ئێمە کرا.