داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانیی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، کە بڕی  18 ملیار و 734 ملیۆن و 788 هەزار و 593 دینارە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی بەشێوەی چـ.ـەكە.