
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکەین، مەگەر بەبێ مەرج خۆیان ڕادەستبکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێران بەبێ مەرج خۆی بەدەستەوەدا، سەرکردەیەکی گەورە و قبوڵکراو هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەو وڵاتە.
ڕاشیگەیاند، “لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ڕزگارکردنی ئێران لە لێواری داڕمان و بەهێزکردنی ئابورییەکەی. ئێران گەورەتر و باشتر و بەهێزتر دەکەین لە ڕووی ئابورییەوە”.