
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین لە بەردەستبوونی سەرجەم پێداویستییەکان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیەدا، بە ئامادەبوونی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، قائیمقامی سلێمانی، بهڕێوهبهرێتییهكانی ئاسایش، بهرگریی شارستانی، پۆلیس و هاتوچۆ، رێکاری پێویست بۆ دۆخە نائاسایی و لەناکاوەکان، هەروەها چاودێریکردنی بازاڕ، دەروازەکان، سوتەمەنی، دۆخی ئاو، کارەبا، تەندروستیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دیاریکران.
وتیشی، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە لە هەبوونی هەموو پێداویستییەکان، چاودێریکردنی نرخ و پاراستنی کوالێتیی و قەبارەی خستنەڕوو.