
وەک رێزێک بۆ قوربانییان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێک لە کەرکوک سازناکرێت.
بە بڕیاری رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بۆ سەری ساڵ هیچ بۆنە و ئاهەنگێک لە کەرکوک سازناکرێت، ئەنجامنەدانی ئاهەنگ لە بۆنەی سەری ساڵدا، پەیوەندیدارە بەو کارەساتەی رووی لە چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پێکهاتەکان بیانەوێت ئاهەنگ ئەنجامبدەن، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە لە کەرکوک بیانپارێزین و ئاسایشیان دابینبکەن.