سێنتکۆم: ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان کردووە


ئەمرۆ هەینی 6-3-2026 سێنتکۆم فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان کردووە و بەردەوامیشە لە بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، شەوی رابردوو هێزەکانی ئێران بە حەوت درۆن ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەینیان بە ئامانج گرتووە.

وتیشی، ئەم هێرشانەی ئێران قبوڵکراو نییە و بەبێ وەڵام نامێننەوە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا لە کارکردنی بەردەوامدان، بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی تەواوی ناوچەکە.