سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکەیان تاوتێکرد


ئەمڕۆ هەینی، 6-3-2026 مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ، شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرەین و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانمان تاوتوێ کرد.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هەردوولا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها لە کۆتایشدا، پێکەوە جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.