
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی مێدیایی هێزەکانی هەسەدە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەسەدە لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی هەبوایە، تورکیا نەیدەوێرا هێرش بکاتە سەری. ناوبراو وتیشی: پێش لە کۆتایی ساڵی زایینی مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە سەفەری دیمەشق دەکات و بە ئامادەبوونی ئەمریکا، فەڕەنسا، بریتانیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دیدار و گفتوگۆ دەکات.
ناوبراو جەختی کرد: ئەگەر هەسەدە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی بوایە تورکیا نەیدەوێرا هێرش بکاتە سەرمان و تۆمەتەکانی تورکیا لەسەر پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل تەنیا بیانوویەکە بۆ دەستێوەردان لە دۆسیەی سووریا.