
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وردبینیی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە کۆتاییهاتووە، هەروەها هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکەی رادەستکردووە و نوسراوی وەزارەتی نەوتیش رادەستی وەزارەتی داراییکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا چەند رێکارێکی رۆتینی ماون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، چاوەڕواندەکرێت سبەی پێنجشەممە ئەو چەند رێکارە رۆتینییە تەواوبکرێن و رۆژی یەکشەممە نوسراو بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.