
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد.
سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم رێککەوتنەکە ببێتە هۆی سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ رۆژئاوای کوردستان و سوریا.
لە ناخی دڵمەوە سوپاسی تەواوی هاونیشتمانییانمان بە تایبەتی گەنجان لە کوردستان و تاراوگە دەکەم بۆ پاڵپشتییان لە رۆژئاوا، کە بە جیهانیان وت، کورد یەکە.
هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم.