
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەندێک لە بریکارەکان کەمتەرخەمی دەکەن لە رادەستکردنی پارەی بەشەخۆراک، بەڵام ئەمە گرفت بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان دروست ناکات.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بەستوون میدیای راگەیاند، لە بەغدادەوە فەرمانمان پێکراوە، تاوەکو بریکارەکان پارە نەدەن، خۆراکیان پێنەدەین، بەڵام ئێمە هێشتا رەچاوی ئەوەمان نەکردووە و دەستمان بە دابەشکردنی بەشەخۆراک کردووە.
وتیشی، هەندێک لە بریکارەکان کەمتەرخەمی دەکەن و درەنگ دەکەون لە رادەستکردنی پارە، بۆیە ئێمە چەندجارێک ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بریکار پارە نەهێنێت، خۆراکی هاوڵاتییان زەرەری لێناکەوێت، چونکە بەشەخۆراکە دەدرێت بە نزیکترین بریکار لەو هاوڵاتییەوە و دەتوانێت لەوێ وەریبگرێت.