چوارچێوەی هەماهەنگی: داوادەکەین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلاییبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، لە نووسینگەی هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان، کۆبوونەوەی خولیی خۆی ئەنجامدا.

لە بەیاننامەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، عێراق پابەندە بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی بڕیارنامەی 833 و پەرۆشیی بۆ دروستکردنی پەیوەندیی پتەو لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ، دووپاتدەکاتەوە.

داواش لە کورد کراوە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار یەکلاییبکەنەوە لەپێناو پاراستنی شایستە نیشتمانییەکان.

سەبارەت بە پێشهاتەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، خوازیارن کێشەکان لە رێی گفتوگۆ و لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا چارەسەربکرێن و جەختی لەوە کردووەتەوە، “شەڕ تەنیا کێشەی گەورەتر بەرهەمدەهێنێت”.