
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی، لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “ئێكس” پۆستێكی بافڵ جەلال تاڵەبانی ریپۆست كردۆتەوە و تێیدا ستایشی رۆڵی سەرۆكی یەكێتی دەكات.
تۆم باراك لە تۆڕی ئێكس لە باسی كۆبوونەوەكاندا لەسەر پۆستەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی نووسیویەتی: تەونێكی گەنجانە و زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی ئازا و بوێر، سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا.
ئەم پەیامەی باراك دوای ئەوە دێت كە لە دەباشان پێكەوە دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد و جەختیان لە گرنگیی رۆڵی یەكێتی لە قۆناغی داهاتوودا كردەوە.