هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی نۆرەگرتن بۆمامەڵەکانی پەیوەست بە مۆڵەت شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت، پێویستە پێشوەختە لە رۆژانی شەممە نۆرەیان وەرگرتبێت بۆ سەردانیکردن.

دەشڵێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر کۆدی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی بەشی مۆڵەتی بۆ رایی ناکرێت و تەنیا کاری ئەو کەسانە بەڕێدەکرێت کە کۆدیان وەرگرتووە.

هاتوچۆی سلێمانی، دەڵێت، رۆژانی شەممە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت.