ترەمپ: ئۆپراسیۆنێکی فراوانمان بۆسەر ئێران دەستپێکرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی لە ناو خاکی ئێراندا دەستپێکرد.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی لەناو خاکی ئێراندا راگەیاند و وتی، ئامانجی ئێمە پاراستنی گەلی ئەمریکا و نەهێشتنی مەترسییەکانی ئێرانە لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوینی رابردوو ئێرانمان ئاگادارکردەوە بیر لە پڕۆگرامی ئەتۆمی نەکاتەوە و چەندینجار هەوڵماندا لەگەڵیان رێکبکەوین.