200 عومرەکاری هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە

200 عومرەکاری کورد بە سەلامەتی گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەو 200 عومرەکارەی کوردستان کە لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی لە رێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان راشیگەیاند، تا ئەو کاتەی دۆخی ناوچەکە بەم شێوەی بێت، ناچارین عومرەکاران بەڕێگەی وشكانی بگەڕێنینەوە، هاوکات داواشی لە هاوڵاتییان کرد، گەشتی عومرەکردنیان بۆ دوای کۆتاییهاتنی دۆخەکە، دوابخەن.