ئەنجومەنی مۆلیدەکان: کار بە مۆلیدەکان بکەن و پارەی خۆتان لە ماڵەکان وەربگرن

ئەنجومەنی مۆلیدەکان داوا لە خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، کار بە مۆلیدەکانیان بکەن و پارە لە ماڵەکان وەربگرن.

ئەنجومەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، لە ئەمڕۆ بەدواوە لەگەڵ ماڵەکانی سنووری مۆلیدەی خۆی قسەبکات و رێکبکەون.

دەشڵێت، لەسەر داواکاریی ماڵەکان کار بە مۆلیدەکان بکەن و سەری مانگ، پارەی خۆیان لە ماڵەکان وەربگرن.