ناتانیاهۆ: ئەم جەنگە دەروازەیە بۆ ئاشتی

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، ئەم جەنگە دەروازەیە بۆ ئاشتی.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەو ململانێیەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکردووە، جەنگێکی بێ کۆتایی نییە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ئاشتی.

وتیشی، هەڵمەتە سەربازییەکە خێرا و یەکلاکەرەوەیە، بەڵام رەنگە کاتێکی زۆر بخایەنێت.