عەباس عەراقچی: ئەمریکا بە ویستی خۆی هاتووەتە شەڕەکەوە

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، “بەڕێز مارکۆ روبیۆ [وەزیری دەرەوەی ئەمریکا] دانی بەوەدانا کە هەمووان دەیزانن، ئەویش ئەوەیە کە ئەمریکا بە ویستی خۆی و بە سوودی ئیسرائیل دەستوەردانی لە شـ.ـەڕەکەدا کردووە.”

عەراقچی دەشڵێت، “بوونی هەڕەشەی ئێرانی هیچ بنەمایەکی نییە و راست نییە.” هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، “رژانی خوێنی ئـ.ـێرانی و ئەمریکییەکان لە ئەستۆی پاڵپشتیکارانی ئیسرائیلە.”