حەشدی شەعبی پێنج ئەندامی خێزانێک لە کەرکووک دەکوژێت

ستوون میدیا

پەیامنێرمان ڕزگار علی پێی ڕاگەیاندین، هەر پێنج کەسەکە ئەندامانی یەک خێزان بوون، حەشدی شەعبیش کردەوەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دەڵێن؛ بەهۆی ئەوەی سەرۆکی خێزانەکە خیانەتی کردووە و لە ڕیزەکانمان هەڵگەڕاوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە پۆلیسی شارەکەش بە ڕاگەیەندراوێک بڵاویکردەوە؛ بەرواری 18 / 11 / 2023 لەکامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبی لەگەڕەکی شۆریجە هەڵدەکوتنە سەر ماڵێکی کورد و پێنج لەئەندامانی خێزانەکەیان دەکوژن و هەڵدێن.

پۆلیس دەشڵێت؛ ئەم خێزانە پێشتر لە دوزخورماتوو ژیاون و لەترسی هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە شاری کەرکووک.

کوژراوەکان سەرۆکی خێزانەکە ناوی ( رحمان حیم محمد ) لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی ( ڕوپاک کریم ) و دوو کچ و کوڕێکی بەناوەکانی ( هێشو و هەرێز ) و (بەرێز ڕحمان) ی کوڕی بووە.

پۆلیس دەڵێت؛ تەنیا کوڕێکی ( هەڵشۆ رحمان رحیم) لەدەست هێزەکە ڕزگاری بووە، لەکاتی ڕوداوەکە لەماڵ نەبووە، دواتر لەترسی هەڕەشەکانی هێزەکاتی حەشدی شەعبی هەڵاتووە.

زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی پۆلیس ئاشکرایکردووە رحمان لە دوزخورماتوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە و بەڵام پاش وازهێنانی لەترسی هەڕەشەکانی ئەو هێزە ماڵەکەی دەگوازێتەوە شاری کەرکووک و ماوەیەک لەماڵی هاوڕێیەکی خۆیان حەشار دەدەن، بەڵام پاشماوەیەک ئاشکرا دەبن و رحمان دەستگیر دەکەن.

دوای ئەوەی بە مەرجی بوون بەئەندامی حەشدی شەعبی و کار کردن لەگەڵیان ئازادی دەکەن، بەڵام پاشماوەیەک بەهۆی ستەمی زۆری هێزەکە لە ماڵباتەکاتی کورد لەوناوچەیە وازیان لێ دەهێنێت.

وەک پۆلیس دەڵێت؛ پاش وازهێنانی یەکجاری لەترسی کوشتن ماڵەکەی دەباتە کەرکوک و پاش ئاشکرابوونی و توڕەیی حەشدی شەعبی سەرەنجام سۆراخ دەکرێن و لە شاری کەرکووک بەتۆمەتی هەڵگەڕانەوە و خیانەت دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.