وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: تۆڕی کارەبای نیشتمانیی عێراق کوژاوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، لەناکاو زۆربەی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لەکارکەوتوون و کوژاوەتەوە،ئەمەش بووەتە هۆی بڕانی تەواوەتی کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا.

وتیشی،تیمە پسپۆڕەکانی وەزارەت، دەستبەجێ دەستیانکردووە بە کارەکانی چاککردنەوە و چارەسەرکردنی گرفتەکە بۆ گەڕاندنەوەی هێڵەکان بۆ ناو تۆڕەکە لە زووترین کاتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا بگەڕێتەوە.