دۆناڵد ترەمپ: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئـ.ـێران ناکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکەین، مەگەر بەبێ مەرج خۆیان ڕادەستبکەن.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێران بەبێ مەرج خۆی بەدەستەوەدا، سەرکردەیەکی گەورە و قبوڵکراو هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند، “لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ڕزگارکردنی ئێران لە لێواری داڕمان و بەهێزکردنی ئابورییەکەی. ئێران گەورەتر و باشتر و بەهێزتر دەکەین لە ڕووی ئابورییەوە”.