بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە زیادکرا

کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ کەمترین بڕی قەرەبووی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە زیادکرد.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایانەی بۆیان نێردراوە، بڕیاردراوە کەمترین بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووان لە 400 هەزارەوە بکرێتە 500 هەزار دینار.

سەبارەت بەو خێزانانەی کە پێشتر پارەیان وەرگرتووە و بڕەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بووە، عەتا محەمەد وتی، مافیان نافەوتێت و هەفتەی داهاتوو چەکێکی بانکیی نوێیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی جیاوازیی پارەکە وەک تەواوکاریی ئەو بڕە وەربگرن و بگاتە ئاستی دیاریکراو.