
سهركردهیهكى هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاشکرایکرد، ڕاگەیاندنی کاندیدی گەورەترین کوتلە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت، بهگوێرهى ڕیزبەندی دەستوریی.
عودەی عەبدولهادی سهركرده لههاوپهیمانى چوارچێوهى ههماههنگى لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، “هەموو ئەو شیکردنەوەو پێشبینییانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانو میدیاکاندا بڵاودەبنەوە سەبارەت بەئەگەری پێشخستنی کاندیدی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، پێش یەکەم دانیشتنی پهرلهمان نادروستن.”
وتوشیەتی، “هێزەکانی ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی پابەندن بەڕێکارو کاتە دیاریکراوە دەستورییەکان، کە بریتین لەمیکانیزمی بەستنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، پاشان هەڵبژاردنی سەرۆکی پهرلهمان، دواتر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە ئەویش بەنۆرەی خۆی کاندیدی گەورەترین کوتلە بۆ پێکهێنانی حکومەت کاندید دەکات.”
عەبدولهادی ئاماژەی بەوەکردوە، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ناوی کاندیدەکەیان ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕادەگەیەنن، وەک پابەندبونێک بەڕێکارە دەستورییەکان”.
جەختیشیکردوهتەوە، “قسەکردن لەسەر ئەگەری ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدەکە پێش ئەوکاتە، بهگوێرهى زانیارییەکانی، ڕونادات”.