لە دوو كردەوەدا هەشت هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژران و برینداربوون


لە دوو كردەوەدا لەناوچەی بیسان 8 هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژران و برینداربوون.

راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، “كردەوەكە یەكێكیان بەشێلان بووە بە ئۆتۆمبێل و ئەوی دیكەشیان هێرش بووە بە چەقۆ و بووەتە هۆی كوژرانی 2 هاوڵاتی ئیسرائیلی و برینداربوونی 6ی دیكە”.

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئەنجامدەری هێرشەكان دانیشتووی كەرتی غەزەیە و ژنێكی بەچەقۆ كوشتووە و یەكێكی دیكەی بە ئۆتۆمبێل شێلاوە و 6 كەسی تریشی بریندار كردووە”.

باس لەوەش دەكرێت، “ئەنجامدەری كردەوەكە گەنجێكی فەڵەستینییە و سەرەتا بە ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەكی ئیسرائیلی شێلاوە و دواتر لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوەتە خوارەوە و ژنێكی بەرچەقۆ داوە و پاشان پۆلیسی ئیسرائیلی تەقەی لێكردووە و بە برینداری دەستگیریان كردووە”.