
لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن
دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاندووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گۆڕانکاری لەکاتی گەشتەکاندا کرا ئێستا گەشتەکان ئاساییبوونەتەوە.
وتیشی، گۆڕانکاری لە گەشتەکان بەهۆی ئەو تەمەوە بوو کە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانیی گرتبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتەکان ئاساییبوونەتەوە و سەرجەمیان لە کاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.