مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەشدەکرێت

 وەزارەتی دارایی، رایگەیاند، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.