
وەزارەتی دەرەوەی چین ئیدانەی دەستگیرکردنی نیکۆڵاس مادۆرۆ دەکات و رایدەگەیەنێت: پێویستە مادۆرۆ و هاوسەرەکەی پارێزراوبن.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە نیکۆڵاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی ئازاد بکرێن و کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی پارێزراوبن.
هەر لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوەش هاتووە، دەستگیركردنی مادۆرۆ و هاوسەرەكەی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە .